پاكترین و جوانترین رووبار و دەریاچە

پاكترین و جوانترین رووبار و دەریاچە
هەمیشە گوتراوە كە ئاوی رووبار پاكترە لە ئاوی دەریا، بەهۆی ئەوەی ئاوی رووبار دەڕوات و جێگیر نییە بۆیە پاك دەبێتەوە، كەچی لە هەندێك شوێنی جیهان چەند دەریایەك هەن، ئاوەكانیان ئەوەندە سافە ناوەوەی دەریایەكە بە جوانی دەبینن، وەك دەریای (كوكا لۆكا) لە كۆلۆمبیا، هەروەها یەكێك لە پاكترین و سافترین ئاوی رووبار، رووباری (ڤیرازسكا)یە كە دەكەوێتە وڵاتی سویسڕا، درێژیی ئەو رووبارە (30) كیلۆمەترە كاتێك دەگاتە یەكتربڕی ئاوی دەریا و رووبارەكە، ئاوی ئەو رووبارە لە چەندین رەنگ و شێوەی جوان پێكدێ و لە كاتێكدا لە كۆتایی رووبارەكە دەریاچەیەكی بچووكی لێ دروست دەبێت، كە پلەی گەرمیی ئاوی ئەو شوێنە لەنێوان (7 تا 10) پلەی سەدییە، بۆیە خەڵك و گەشتیارێكی زۆر سەردانی ئەو رووبارە دەكەن وكاتێكی خۆشی تیایدا بەسەر دەبەن.
Top