كچە گۆرانیبێژی لوبنانی (مریام فارس)، یەكێكە لە كچە شۆخ و جوانەكانی بواری گۆرانیی گوتن، تەنانەت بە جوانییەكەی جەماوەرێكی زۆری پەیداكردووە، ئەمەش جگە لەوەی كە دەنگێكی ناسك و خۆشی هەیە، لایەنێكی ئەو خانمە گۆرانیبێژە ئەوەیە كە حەزێكی رادەبەدەری هەیە بۆ كڕین و لەپێكردنی پێڵاوی جۆراوجۆر، تەنانەت ژوورێكی تایبەتی هەیە بۆ هەڵگرتن و پاراستنی پێڵاوەكانی، مریام بەوە ناسراوە كە پێڵاوی پاژنەبەرز و سەیر لەبەر دەكات، ئەمەشە وایكردووە كە لە شوێنە گشتییەكاندا وێنەی پێڵاوەكانی بگرن، ئەو وێنانەش بریتین لە پێڵاوەكانی ئەو خانمە، جێگەی باسە مریام درێژیی باڵای (169) سەنتیمەترە و كێشی (51) كیلۆگرامە و لە دایكبووی (3ی -5- 1983)یە.