دوو ماكیاژی شیاو بۆ خانمانی بووك

دوو ماكیاژی شیاو بۆ خانمانی بووك
بە هەر شێوازێكی و ئامادەكارییەك لە ماكیاژدانان، هەنگاوێكی پێشوەختەی پێویستە لە هەڵبژاردنی ئەو شێوە ماكیاژەی كە لەگەڵ رووخسار یان رەنگی قژ یان جلوبەرگ رێكدەخرێت، چونكە ئەوەش بنچینەی هەنگاوەكانی جوانی دەبێ و لە كاتێكدا ماكیاژ كردنی لەگەڵ هەنگاوە سەرەتاییەكانی بواری جوانكارییە، لەو كاتەی خانمان خەریكی بۆنەیەكی گرنگ دەبن لە ژیانیان، یان بە شێوازێك پێویستیان بە نەخشاندنی ماكیاژێكی رازاوە و جوان دەبێ، بۆیە دەبێ بیرۆكەی سەرەتایی لەسەر شێوازەكە دابین بكەن، بە تایبەت لە رۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیری، لەو كاتەدا ماكیاژ دەبێ سەرەكیترین هەڵبژاردنەكانی ئەو خانمە بێت كە پێویستی پێیەتی، لە لایەكی دیكەشەوە رووخساری جوانی هەر خانمێكی بووك لە ماكیاژەكەی دەردەكەوێ و ئەمەش گرنگترین خاڵی جوانكارییە، لەم دوو جۆرە ماكیاژەی بووكدا، گرنگی دراوە بە یەك رەنگیی لە ماكیاژی ئەساس كە سەرتاپای رووخساری گرتۆتەوە، هەروەها بەكارهێنانی رەنگی سپیی بۆ پشت چاو، لێرەدا گونجاندنیان ئەنجام داوە لەگەڵ رەنگی جلی سپی بووك، تەنانەت رەنگی لێویش لە رەنگێكی كاڵە مەبەستی ئەوەش لە دەرخستنی زیاتری رەنگی ماكیاژەكەیە.
Top