رەنگی شین بۆ جلوبەرگت هەڵبژێرە

رەنگی شین  بۆ جلوبەرگت هەڵبژێرە
چەند رەنگێك هەن كە دەكرێ سوودێكی گەورەیان لێ ببینرێ تاوەكو ببن بە رەنگی جلوبەرگ و بپۆشرێن، بەڵام هەموو رەنگێك هەمان ئەو بەهای جوانی و كارامەییەی نابێت لەوەی لە رەنگێكدا گەشاوە و رازاوە دەبێ، بۆیە دەتوانین هەر رەنگێك لەو رەنگانەی كە دیار و بەرچاو و باون لە بواری جلوبەرگدا، هەنگاوێكی شایستەمان بۆ بەدی دەبێ كاتێك لەسەرەتای هەڵبژاردنی هەر جلێكدا، رەنگەكە دەستنیشان بكەین و دواتر گرنگی بە شێواز و ستایلی جلەكە بدەین، كەچی لەلای هەندێك لە خانمان سەرەتا گرنگی بە ستایلەكە دەدەن، لەوەی چ جۆرە نەخش و هێلكاری بۆ كراوە، بەمەش پێچەوانەی هەڵبژاردنە لە بواری جوانكاریدا، چونكە لەسەرەتدا رەنگ دیاری دەكرێ و پاشان ستایلی جلەكە، ئەم لایەنەش بۆ جلی ئامادەنەكراوە، بەڵام بۆ جلی ئامادەكراو، دەبێ لە ستایلەكە بگەڕێن و دواتر ئەو رەنگەی دەتەوێ، دەتوانی داوای بكەی و كە لەسەر ئەو ستایل و رەنگە بۆت دەبێ، یەكێك لەو رەنگانەی لە هەردوو حاڵەتدا دیار و بەرچاوە و رەنگدانەوەی جوانیی خۆی هەیە، ئەویش رەنگی شینە، تاكە رەنگە لەگەڵ گشت جۆرەكانی جلوبەرگ خۆی دەگونجێنێ و جوانییەكی تایبەت و رازاوەشی هەیە.
Top