تۆم و جێری خۆشترین كارتۆن

تۆم و جێری خۆشترین كارتۆن
یەكێكە لە خۆشترین و پڕ بینەرترین فیلمە كارتۆنییەكان و جگە لەوەی منداڵان سەیری دەكەن، تەنانەت گەورەكانیش زۆر جار سەیری دەكەن، چونكە نمایشێكی خۆش و پڕ جۆشی نێوان كێبڕكێی مشك و پشیلەیە، سەرەتای بیرۆكەی دەركەوتنی ئەو فیلمە كارتۆنییە بۆ ساڵی (1938) دەگەڕێتەوە كە دوو هاوڕێ زۆربەی كاتەكانیان بەیەكەوە بە خۆشی و گاڵتە بەسەربردووە، ئەوەی یەكەم كە رۆڵی پشیلەی بینیوە ناوی (ولیام هانا) و ئەوەی دیكەش (جۆزیف باربارا)یە كە رۆڵی مشكەكەی وەرگرتووە، دوای دوو ساڵ لە كاركردن و بیرۆكە دانان لەوەی فیلمێكی دوو كەسە دەربكەن، بەڵام حەزیان نەدەكرد شێوەی خۆیان نیشان بدەن كە لە فیلمەكانیان گاڵتە بە یەك بكەن، بۆیە شێوازەكەیان گۆڕی بۆ فیلمی كارتۆنی تۆم و جێری، واتە پیشلە و مشك، تاوەكو ئەمڕۆش جگە لە شێوەی ئۆرجیناڵەكەی كەچی شێوازی دیكەش لەسەر ئەو فیلمە كارتۆنییە بەرهەم دەهێنرێ.
Top