نەشیاوترین جلوبەرگ!

نەشیاوترین جلوبەرگ!
جلوبەرگ ئەگەر چی گوزارشت لە كەسایەتی یان سرووشتی ئەو كەسە ناكات، بەڵام رەوشتێكی پێدەبەخشێ كاتێك هەر كەسێك جۆرە جلێك دەپۆشێ، ئەوەش مانای ئەوە نییە كە جلوبەرگ بە رەوەشتەوە بەستراوەتەوە، تەنانەت لەبەرچاوی خەڵك بە جۆرێكی دیكە سەیر دەكرێ، هونەرمەند و ئەكتەر و گۆرانیبێژەكانی جیهان، بەهۆی ئەوەی چاوێكی زۆریان لەسەرە، بۆیە هەردەم لە ژێر چاو و چاودێریی خەڵكن، بۆیەش نەشیاوترین جلوبەرگی ئەو كەسانە دیار دەبێ و كە ئەوانیش بریتین لە: لەیدی گاگا، كە بە جلی گۆشتەوە بەشداری لە ئاهەنگی وەرگرتنی میوزیك تی ڤی، دواتریش كچە ئەكتەر نیكی میناج بە رەنگە سەیرەكانەوە دەركەوتووە، لە دواتریش كچە گۆرانیبێژ (ماسی گرای) ئەویش بە جلەكەیەوە ریكڵام بۆ ئەلبوومەكەی دەكات، بۆیەش بە ناشیاو و ناشایستەترین جلوبەرگ دانراون.
Top