شاجوان و زۆرانبازی لەشجوان

شاجوان و زۆرانبازی لەشجوان
كچانی وڵاتی رووسیا بە شۆخ و شەنگی و جوانی و باڵا بەرزی ناسراون، تەنانەت جوانی كچانی ئەو وڵاتە لە گشت وڵاتانی جیهان جیاوازترە، یەكێك لەو كچە جوان و ناسكانەی ئەو وڵاتە ناوی (جولیا فینز)ە و تەمەنی (17) ساڵە، ئەگەر تەماشای رووخساری بكەیت وەك بووكە شووشەیەك وایە لە جوانی و ناسكی، بەڵام ئەگەر لە جەستەی بڕوانی، بە یەكێك لە ئەندامانی زۆرانبازی جیهانی دێتە بەرچاو، جەستەی ئەو كچە رووسیە لە منداڵیەوە بە ماسولكەی بەهێز و جەستەیەكی توند بووە و تاوەكو ئێستاش جەستەی بەهێزە و لە جەستەی پیاو دەچێ، كێشی (جولیا) تەنیا (60) كیلۆگرام دەبێ، بەڵام بەهۆی یاریكردنی راهێنانی ئاسنی جەستەی زیاتر كراوەتر و بەهێزتر و جوانتر بووە، وەك ئەوەی یاریزانی لەشجوانی بێت وجگە لەوەی لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی جەماوەرێكی بەرچاوی هەیە و رۆژانە گفتوگۆی لەگەڵدا دەكەن.
Top