هەر ئێكسسوارێك جێگە و پێگەیەكی خۆی لە بواری جوانكاریدا هەیە، بەمەش هەر هەنگاوێك دەبێتە رێگەیەكی سەركەوتوو بۆ بەدیهێنانی جوانییەكی ئاراستەكراو و شایستە لە مۆدەكانی ئێكسسواردا، بە تایبەت ئەوانەی جێگەیان بەرچاوە و بە شێوەیەكی روون دیار دەبن. بەهای هەر ئێكسسوارێك دەبێ لە پێشوودا هەڵبژێردراو بێ، تەنانەت ئەگەر ئەو ئێكسسوارانە بەرچاویش نەبن، یەكێك لەو ئێكسسوارە پایەبەرزەی لە جوانیدا شێوەیەكی گەورە نیشان دەدات و لەگەڵ ئەوەش شێوەیەكی بچووكی هەیە لە قەبارە، ئەو ئێكسسوارەش بریتییە لە (پشتێن)ی سەر جلوبەرگ، پشتێن لەگەڵ ئەوەی سوودی توند كردن و بەستانەوەی جلوبەرگی هەیە، هەروەها لە جوانیشدا كاری خۆی بە ئەنجام دەگەیەنێ، ئەوەی لە پشتێندا بەدی دەكرێ، لەگەڵ شێوازی جەستەدا خۆی دەگونجێنێت و بە سادەیی و كارامەیی دەردەكەوێ، لە كاتێكدا لەسەرەوەی جلەكاندا دەبەسترێ، بۆیە شێوازێكی سەرنجڕاكێش و جوانی دەبێ، مەرج نییە لە چ جۆرە رەنگێك بێ، بەڵكو ئەوە گرنگە لەگەڵ رەنگی جلەكان گونجاو و شایستە بێت.