بەرەو وەرزی پاییز بەڕێكەوتین، كە بەوەرزی مۆدە وفاشیۆن دەناسرێ، لەو وەرزەدا شێوازی مۆدەكان بەرەوگۆڕانكارییەكی لە ستایل و شێوازەكان دەچین، تەنانەت گشت لایەنەكانی مۆدە و جلوبەرگ دەگرێتەوە و لە بڕی هەمووان جلی بووك و كراسی بووكە. ئەو كراسەی هێمای خۆشی و بەختەوەری و جوانییەكی رەها بە خانمانی بووك دەبەخشێ و وەك شازادییەك دەریان دەخات، جگە لەوەش پاشخانی رەواڵەتێكی جوانی رەها دەنوێنێ و لەگەڵ ستایلە تازەكاندا شێوازەكانیش بەرەو تازەگەری دەچن، لە وەرزی پاییزدا شێوازی جلوبەرگ مۆدەیەكی نێوەند وەردەگرێ لە نێوان جلەكانی وەرزی هاوین و زستاندا، لەگەڵ ئەوەشدا ستایلە جیهانییەكان نشونمایەكی جێگیر بە مۆدەكان دەبەخشن، جلی بووكیش بۆ خانمان لە هەر كات و وەرزێك پێویستە، لە تازەترین كۆمەڵە مۆدەكانی جلی بووك بۆ وەرزی پاییز، بە گشت ستایلەكانەوە نەخشێراوە و هەر یەكە شێوازێكی بەرچاوی لە خۆ گرتووە لەوانە : جلی بووكی پەڕپەڕ لە خوارەوە و سادە و بە مۆدەی تارای سەر و سینگ كراوە و شان پۆشی سەر شانەكان، هەر یەكە لەو مۆدانە لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەو خانمەیە كە دەبێتە بووك و یەكێك لەو ستایلانە هەڵدەبژێرێ بۆ رۆژی خۆشی و زەماوەند.