پشت چاوی رەش و بە بریقە

پشت چاوی رەش و بە بریقە
دانانی ماكیاژی چاوەكان هەنگاوێكی گرنگە بۆ دیاری كردنی شێوازی ماكیاژێكی شیاو بۆ رووخسار، چونكە جوانی و ماكیاژی چاو، بەشێكی گرنگە بۆ جوانی رووخسار، تەنانەت بە دانانی ئەو هەنگاوە بۆ ماكیاژی چاو لە رێگەی ماكیاژی چاو نیوەی ماكیاژی رووخسار ئامادە دەبێ و بە شێوازێكی رازاوەش كاریگەری خۆی دەنوێنێ لەسەر جوانی رووخسارەوە، رەش كردنی پشت چاوەكان شێوازێكی نایابە لە جوانكردنی ماكیاژی چاو، ئەگەر چی چەندین رەنگی دیكەش هەن بۆ رەنگ كردنی پشت چاوەكان، بەڵام ئەوەی زیاتر گونجاو و رازاوە دەبێ بۆ ماكیاژێكی سەرنجڕاكێش بۆ چاو دوو شێوازی ستاندارد و دیارە، شێوازی یەكەم رەش كردنی پشت چاوە بەبێ بە بریقەكردن، كە ئەوەش بە رێگەی رەشی چاو یان بۆیەی رەش و بە فڵچەی ماكیاژ و بە رەنگێكی رەشی نەرم پشت چاوەكان ماكیاژ دەكرێن، یان دەتوانین شێوازی دووەم كە ئەویش هەمان ماكیاژی پشت چاوی رەشە، بەڵام دەتوانین بریقەدانی بۆ زیاد بكەین، یان رازاوەكردنی بە هەندێك ئێكسسواری سیمی بچووكی تەرخان كراو بۆ پشت چاو، ئەوەش نموونەیەكی پایەبەرز دەبێ بۆ ماكیاژی چاو، لە كاتێكدا شێوازەكانی دیكە لە ژێرەوەی ئەو ستایلەی پشت چاوەكانن.
Top