یەكێك لەو دیاردەی سەیرانەی كە بۆ پیاوێكی ئەمەریكی دەركەوتووە، كە سەرەڕای ئەوەی تەمەنێكی گەورەی هەیە، بەڵام لە رەفتار و شێوە و مێشك و بیر كردنەوە وەك منداڵێكی دوو ساڵانە وایە، (ستانلی سۆرتۆن) ئەو كوڕە گەنجەیە كە تەمەنی (31) ساڵە، بەڵام وەكو منداڵێكی ساوا وایە، كە هەردەم دایكی خەریكیەتی، تەنانەت ئەگەر برسی بێت وەكو منداڵێكی بچووك دەست بە گریان دەكات و بەبێ حەفازە پۆشین ناتوانێ و دەست بە گریان دەكات، ئەمەش تەمسیل كردن نییە و حاڵەتەكە راستەقینەیە، بەهۆی گەورە نەبوونی خانەكانی مێشكی وایە و ئەمەش بەپێی راپۆرتی پزیشكی كە بۆ ئەو منداڵە گەورە كراوە، ئەوەی سەیرە رۆژانە نزیكەی (2) دۆلكە ئاو و شیر دەخواتەوە!