هونەری وێنەكێشان گرنگیەكی زۆری پێدەدرێ لە سەرتاپای جیهان، تەنانەت چەندین وێنەكێش لە پێشوودا دەركەوتوون و لەگەڵ ئەوەشدا رۆژانە كەسانی بەهرەمەند لەو بوارەدا كارەكانیان جێگەی بایەخ و گرنگی دەبێ، بەڵام ئەوە گرنگە كاتێك كەسێكی بەهرەمەند بتوانێ سوود لە كەرەستەیەك وەربگرێ بۆ دروست كردنی چەندین وێنە و نەحت و تابلۆی سەیر، وەكو لە وێنەكاندا دەبینن كچە بەهرەمەندێكی ئیتاڵی بە ناوی (لۆرایا)، بیرۆكەی لە دروست كردنی وێنەی جوان بوو لە سابوونی دەست شووشتن، لەگەڵ ئەوەی بیرۆكەكەی بە جوانی جێبەجێ كرد و توانی لە سابوون چەندین شێوەی دیكەی لێ دروست بكات و ببێتە بەرهەمێكی وێنەكێشان و نەحت كردن.