تەونی كوردەواری

تەونی كوردەواری
چنین تەنها كرداری دروست كردنی مافوور نییە لە خووری و داو بەڵكو كردارێكی چەند قۆناغییە، كاری چنین و یان بە زمانی سادە پێی دەوترێ تەون، كارێكی لە مێژینەی مرۆڤە بۆ دروست كردنی بەشێك لە پێداویستیەكانی رۆژانەی وەك مافوور و بەرە و جاجم و بەتانی و چەندین شتی تر، سەرەتای كاری چنین بە بڕینەوەی مەر و ماڵات دەست پێدەكات پاش ئەوەی خورییەكە دەشورێتەوە بەردێت بۆ خۆشكردن و چاككردنی لە دوایدا ئەو خورییە بە تەشی دەكرێـت بە گۆی گەورە گەورەی داوە بەن، لەبەر ئەوەی رەنگی خوری سپیە پێویستی بە رەنگ كردن هەیە، رەنگ كردنیش كردارێكی ترە بۆ ئامادەكرنی پێداویستەكانی چنین و تەون بەشێوەیەك كە لە مەنجەڵی گەورە گەورە ئاو گەرم دەكرێت و پاشان رەنگ و خورییەكەی تێدەكەن بۆ ئەوەی رەنگ بگرێت ئینجا دەگوازرێتەوە بۆ سەر ئامێری تەون، ئامێرە تەونیش بە دووشێوە بوونی هەیە یان ئەوەتا لە سەر زەوی دادەنرێت یانیش هەڵدەواسرێت و بە پێی نەخش و قەبارە داواكراو پێداویستیەكانی لێوە دروست دەكرێ، ئەوەی شایەنی باسە كاری چین و تەون لە پێشتردا لەبەر ئەوەی بەدەست بووە ماوەو كاری زۆری دەویست، بەشوەیەك مافوورێكی قەبارە ئاسایی نزیكەی 30 رۆژی تەواو كاركردنی دەویست بۆ دروست كردنی، سەبارەت بە قەبارە و شێوەی مافوورەكانیش لە پێشتردا بە درێژی دیاری كراو نەبووە وایە تەنها بەقەبارەی دەست دروستیان دەكرد هەر پارچەیەك 4 بست بووە و درێژییەكەشی بە پێی ویستی داواكارەكان بووە.
Top