چەندین جۆرە ئێكسسوار لەگەڵ كراسی كوردی دەپۆشرێن، بە تایبەت ئەوانەی شێوازێكی سادە و ساكاریان هەیە، لە دیمەنێكی خۆیدا لەگەڵ جلوبەرگی تایبەت بە كراسی كوردی هەنگاوێكی گرنگ بە دی دەكرێت لە جوانی جلوبەرگی كوردی، كە لە رواڵەتیشدا جلی كوردی پێویستی بە چەند كەرەستە و ئێكسسوارێكی دیكە دەبێ تاوەكو تەواوكەری جوانییەكەی بن، یەكێك لەو بەشە گرنگانەی كە لەگەڵ جلی كوردی دیارە و كراوە دەبێ، ئەویش پشتێن و كەمەرەی پشتە، ئەو دوو جۆرە ئێكسسوارە بایەخێكی گرنگیان پێدراوە لە پێشوودا و ئێستاش كار لەسەر ئەو جۆرە مۆدەیە دەكرێ، بە پێی شێوازە تازەكانی پشتێن و كەمەرەی ئێكسسوار، لە چەندین مۆدەی جیا جیا دروست دەكرێ، هەندێكیان لە قوماش و هەندێكی دیكەش لە پشتێنی زێڕ و زیو بەكاردەهێنرێ، كە هەر یەكەیان شێوازێكی كراوە بەخشە و تەنانەت رەنگدانەوەی لەسەر جلەكە و جەستەی خانمان بە جوانی دیار دەبێ، زیاتریش ئەو پشتێن و كەمەبەرندانە لە شێوەیەكی ئەستوور یان باریك دەبێ، بەڵام ئەوەی زیاتر جێگەی بایەخە لە مۆدەكانی ئێستادا، پشتێن و كەمەربەندی باریكە.