پیاوێکی سعودی سێ ملیۆن و نیو دۆلار دەدات بە بزنێك
September 13, 2013
رەنگا و ڕەنگ
ئەم پیاوە سعودیە بەوە ناسراوە خولیای بەخێوکردی ئاژەڵی هەیە بەتایبەتی بزن، پێشتریش چەندینجار بڕە پارەی زۆری داوە لەپێناو کڕینی ئاژەڵاندا، ئەمجارە ئەم بازرگانە سعودیە سێ ملیۆن و نیو دەدات لەبری کڕینی بزنێك.
لەدوای بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵە لە دەزگا راگەیاندنەکانی عەرەبستانی سعودی، زۆرێك لە بازرگانەکانی عەرەب ئەم کارەیان ئیدانەکرد و رایانگەیاند لەکاتێکدا زیاتر لە دوو ملیۆن ئاوارەی سوری لە وڵاتەکانی ئەردەن، تورکیا و هەرهێمی کوردستان لە ژێر چادردا دەژین، بە هەدەردانی پارەیەکی ئاوا خەیاڵی کە بڕەکەی سێ ملیۆن و دۆلارە، کارێکی ناپێویست و زیادەرەویە.
خەندان
