تامی خۆشی چای سەر ئاگردان

تامی خۆشی چای سەر ئاگردان
چای وەك خواردنەوەیەكی هێمنكەرەوە و بەجۆش، زۆربەی خەڵك حەزی پێدەكات و تەنانەت هەندێك نەبێ، حەز بە خواردنەوەی ناكات، پێشان لە دیوەخان، زیاتر چای و قاوە پێشكەش دەكرا، كە سەماوەری چای بەبەردەوامی ئامادە بوو، زیاتریش لە ماڵەكان سەماوەر هەردەم گەرم بوو، ئەو ماڵەی سەماوەری ئامادە نەبووایە، بە شتێكی نامۆ دەبینرا، بەر لە پەیدا بوونی سەماوەر، هەردەم چای بە ئاگردان ئامادە دەكرا، چای سەر ئاگردان بەم شێوەیە بوو، كتری چای دەخرایە سەر دوو لچكە دار و بەرز رادەگیرا و بە ئاگرێكی نزم و كە لە دار بوو ئاگرەكە یان رەژووی ئامادەكراو هەیە و دواتریش ئاگری لێ دروست دەكرێ، بە هێواشی چاكەی دەكوڵاند و لەگەڵ ئەوەش بۆنی چای سەر ئاگردان زیاتر دەڕوات ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئاگرەكە بۆنەكە بڵاو و پەرت دەكاتەوە، نهێنی خۆشی چای سەر ئاگردان نازانرێ و تەنانەت تاوەكو ئێستاش لە بازاڕەكاندا چای سەر ئاگردان هەیە، یان لە هەندێك لە چایخانەكان چای بە ئاگردان ئامادە دەكەن، لەوە خۆشتر نییە كاتێك چایەكی سەر ئاگردان دەخۆیتەوە، چونكە تام و جۆشێكی نایابی هەیە.
Top