ماوەیەك بەر لە ئێستا هەواڵی ئەو پیاوەمان بڵاوكردەوە كە توانی لەسەر بزمارێك بوەستێ و لەگەڵ ئەوەش هیچ كاریگەری لەسەر جەستەی ئەو كەسەدا نەبوو، كەچی ئەو جارەیان هاووڵاتییەكی چینی بە ناوی (شیانگ لیوینك)هەمان نمایشی ئەو پیاوەی پێشووی دووبارە كردەوە، بەڵام ئەوجارەیان بە شێوەیەكی سەیرتر، نمایشی ئەوجارەیان بەر ئەو پیاوە چینییە كەوت كاتێك لەسەر سەر و سگی لەسەر تەنیا ستوونێكی بچووك و باریك وەستا بۆ ماوەی (2) خولەك، بەڵام ئەوەی پێشوو تەنیا ماوەی (10) چركە توانی بەرگە بگرێ، بەهۆی بەهێزی جەستەی ئەو پیاوە توانی سەیرترین نمایش پێشكەش بكات كاتێك بەسەر سەر و سگی لەسەر ستوونێكی بچووك وەستا.