وادیارە هونەری تازە دەركەوتووە، كە جۆرە هونەرێكە جێگەی سەرسوڕمان و پڕ بایەخە بەڵام لە قاڵبە هونەرییەكان دەردەچن و لە كار و شێوەی تازە سەرهەڵدەدەن. لە وڵاتی فەڕەنسا كچێكی هونەردۆست، لە چەندین كاری سەیر بیرۆكەكانی سەرهەڵداوە و توانیویەتی كارێكی جوان تۆمار بكات، ئەوكچە ناوی (ڤیڤی ماك)ە و توانایەكی سەیری هەیە لە دروست كردن و وێنەكێشان، بەڵام وێنەكێشانەكەی بە فڵچە و بۆیە نییە، بەڵكو لە خواردنەوەكان دروستی دەكات، وەك چای و قاوە و یان خواردنەوە گازییەكانە، لە رێگەی ئەو خواردنەوانە دەتوانێ وێنەی كەسایەتییە بەناوبانگ و ناودارەكانی جیهان بكێشێ