لەلات ئاسایی بێ كاتێك كەسێك بە نزیكت دا تێپەڕ دەبێ و كراسێكی لەبەر بێ لە بورغی و بزمار دروست كرابێ، بیرۆكەیەكی تازەیە كاتێك جلوبەرگ لە كەرەستەی ئاسن و بەكارهاتوو دروست كرابێ، كوڕە گەنجێك لە وڵاتی ئەمەریكا بە ناوی (ئەندرۆ ئیستۆن) بیرۆكەیەكی سەیری بە خەیاڵدا هات و دواتر پەرەی بەو بیرۆكەیە دا تاوەكو ئەنجامێكی هەبێ، لە ئەنجامدا توانی چەندین لایەن لەو بیرۆكەیە بەدی بكات، دوای ئەوەی كراسێكی دروست كرد لە بورغی و بزمار، تاوەكو مۆدەیەكی سەردەم بێ و خەڵك بیپۆشێ و لەبەری بكات، ژمارەی ئەو بورغی و بزمارانەی بەكاری هێناون بۆ دروست كردنی ئەو جلە دەگاتە (1500) تەنانەت بە جۆرێك دروستی كردووە، بۆ مرۆڤ ئاساییە كە لەبەری بكات.