ملوانكەی جوان و ناسك

ملوانكەی جوان و ناسك
ملوانكە یان ئێكسسواری مل، بەهایەكی جوانی هەیە كاتێك لە مل دەكرێ، یان بە شێوازێكی جوان و رازاوە لە كەرەستەیەكی ناسكدا دادەنرێ تاوەكو بپۆشرێ، شێوازی ئێكسسوارەكانی مل و ملوانكە هەردەم دەدرەوشێنەوە، بەهۆی ئەوەی لە شوێنێكی جوان و بەرچاو لەبەر دەكرێن، جوانی ئێكسسواری ملوانكە نەك تەنیا مل جوان دەكات، تەنانەت جوانییەكی دیكەش دەبەخشێتە ئەو لایەنە، زیاتریش ملوانكە بە شای ئێكسسوارەكان دادەنرێ، چونكە بەرچاوترین و كاریگەرترین ئێكسسوارە،لەو ملوانكانەی زیاتر بایەخیان پێدەدرێ ئەو شێوازەیە كە ناسكیی پێوە دیارە، تەنانەت تەنكە و باریكە ئەو جۆرە لەسەر جەستەدا بە روونی وناسكی دەردەكەوێ، بۆیە بایەخی پێدەدرێ، سەبارەت بە رەنگیش، شیاوتر دەبێ كاتێك رەنگی ئێكسسوارەكانی ملوانكە لە رەنگی سپی یان رەنگی زیوی كە جوانترین رەنگە بۆ ئەو مەبەستە، لە مۆدە تازەكانی ملوانكەدا، بایەخ دەدرێ بە بوونی نەخش و نیگاری خوودی ئێكسسوارەكە، ئەمەش وەك رێگەیەك بۆ سەرنجڕاكێشان.
Top