كاریگەریی رەنگ لەسەر جلوبەرگ زیاترە لە كاریگەریی نەخش و دیزاین و شێوەی جل، بەهۆی ئەوەی رەنگ سنووری جوانی ئەو كەرەستەیە دیاری دەكات و لە هەنگاوێكی گرنگتری بۆی دەنوێنێ، لەو كاتەی كە رەنگ ئەركی خۆی دەردەخات، بە هەمان ئەو ئاستەی نەخش و دیزاینەكە كاریگەری زیاتری دەبێ، بەهۆی ئەوەی رەنگ كارامەیی لە جوانی و شێوازی جلەكە لە شێوازێكدا دەنوێنێ، هەر بۆیەش لە كراسی كوردیدا گرنگییەكی تەواو بە رەنگ دەدرێ، لە رێچكە سەرەكییەكانی جوانی رەنگ ئەوەیە، كاتێك زیاتر لە دوو رەنگ لە كراسێكدا بەكاردەهێنرێ، ئەمەش بە زیاتر دەرخستن و ئامادەكاری لە جوانییەكی پڕ مانا و بایەخ، لە جوانی كراسی كوردیشدا ئەو لایەنە بە زەقی دەبینرێ، لەوەی زیاتر جلوبەرگی كوردی بە رەنگەكانەوە پەیڕەو بكەن و لە هەمان كاتیشدا، نەخش و دیزاین و شێوەی جلەكەش پابەندە بە رێكخستن و گونجاندنی لەگەڵ ئەو رەنگەی لیێ ئامادەدەكرێ، بە جۆرێك پێویستی بە چەندین لایەن هەیە تا ئەو رەنگە شایستەی جلەكە بێ، تێكەڵ كردنی چەند رەنگێك بۆ جوانی كراسی كوردی بیرۆكەیەكی گونجاوە و بەمەش كراسێكی فرەڕەنگی جوانمان بۆ بەدی دەبێت.