هەنگاوەكانی قژ بەستن، بە چەندین هەنگاو و شێوە تێپەڕ دەبن، بە تایبەت كاتێك یەكێك بیەوێ مۆدەیەكی جوان بۆ قژی ئامادە بكات، لە مۆدەكانی قژدا، وەك لاساییەك هەیە لە چەند كەرەستەیەكی جوان و خۆش، وەك : تەسریحەی پەپوولە – كێك – دارخورما-كلكی ئەسپ، ئەوانەش هەر یەكە بە مۆدەیەكی گشتی ناسراوە بۆ تەسریحەی قژ، لێرەشدا دەتوانین ئەو جۆرە مۆدانە بەدی بكەین كاتێك خانمان یەكێك لەو ستایلانەی پێ جوان دەبێ و لەسەر هەنگاوەكانی ئامادەی دەكەن، یەكێك لە نایابترین تەسریحەكان بریتییە لە تەسریحەی شێوەی كێك، كە لە دواوەی سەر وەك شێوەی كێكێكی خڕ دەبێ و جوانییەكی بەرزیشی دەبێ، ئەمەش كاتێك تۆقەیەكی لە قوماشی شێوە خڕ دەخرێتە ناو قژ و دواتریش قژەكە بەسەری دادەدرێتەوە و تۆقەكە ون دەكات، شێوە خڕەكە دەردەكەوێ، بەمەش ستایلێكی جوانی تەسریحەی كێكمان بۆ ئامادە دەبێ كە جوانییەكی ناسك و رازاوەشی هەیە.