مەشكەی كۆن و مۆدێرن

مەشكەی كۆن و مۆدێرن
مەشكە ئەو كەرەستە كۆن و كلاسیكەیە، كە خزمەتێكی گەورەی كردووە بە ژیانی كوردەواری، بەتایبەتی لە دروست كردنی دۆی خۆش تیایدا، تەنانەت كەرە و پەنیریشی تێدا دروست كراوە، مەشكەی كۆن لە پێستی گیانداران دروست كراوە، كە پێستی گیانداران دوای ئەوەی بە جوانی پاك دەكرێتەوە و هەڵدەگیرێ و پاشان دەدروێ، بۆ دواتر پێشەوە و دواوەی دەبەسترێتەوە و لەسەر (3) كوچكەدار دادەنرێ، مەشكەی كۆن بە دەست دەژەنرا و بڕێكی زۆر شیری تێدەكرا، بۆیە بە دوو ئافرەت دەژەنرا، بەهۆی ئەوەی بەهێز بوو یان كەسەكان ماندوو دەبوون لە كاتی هەژاندنەكە، مەشكەی كۆنیش لە كۆندا لەلایەن كەسانی شارەزا دروست دەكرا، بەڵام لە ئێستادا ئەو كەسە كارامانە نەماون یان وازیان لەم كارە هێناوە، بۆیە بەم دواییە مەشكەی مۆدێرن پەیدا بووە، كە لە پێستی گیانداران نییە و لە ستیل و ئاسن دروست كراوە، وەكو هەمان شێوەی مەشكەی كۆنە، بەڵام لە لوولێكی گەورە دروست كراوە و كونی تێكردنی شیرەكە لە ناوەڕاستی سەرەوەی لوولەكەیە و شوێنی هەڵواسینی بۆ كراوە كە بە گوریس لەسەر دار هەڵدەواسرێ و دوای ئەوەی شیرەكە دەخرێتە ناو لوولە ستیلەكەوە، دواتر بە دەست دەهەژێنرێ و پاشانیش بە هەمان ئەو كونە شیرەكە دەهێنرێتە دەرەوە و دواتریش ئامادەكاری بۆ دەكرێ تاوەكو ببێتە دۆ یان كەرە و بەرهەمی دیكەی كوردەواری.
Top