خلیسكێنەی سەرئاو بە عەباوە
August 25, 2013
رەنگا و ڕەنگ
جلەكانی ژنە ئیماراتیەكان كاتێك لەناو خەڵكدان زۆر داپۆشراون، بەڵام هەر ئەم ژنانە رێگا بە جلوبەرگەكانیان نادەن رێگربن لەبەردەم خۆشییەكان. هەربۆیە دوێنێ ژنێكی ئیماراتی بەناوی فەرەح عیسام، كە دایكی 4 منداڵە بۆ یەكەمجار خلیسكێنەی سەر ئاوی ئەنجامدا.
فەرەح لەم كارەیدا بە تەنها نەبوو، بەڵكو لەگەڵ گروپێكی دیكەی 25 كەسی بوو، كە لە ژن و پیاوی ئیماراتی و بێگانە پێكهاتبوون و هەمویان "عەبا" یاخود جلی نیشتیمانییان لەبەردا بوو.
فەرەح دەڵێ "بەراستی كارێكی جوانە، كە ئەوەی حەزت لێیە ئەنجامی بدەی بەبێ ئەوەی جلەكانت رێگەت لێبگرن، جلە نەتەوەییەكەمان جێگای گلەیی بووە بۆ ئێمە، ئێمەش دەمانەوێ بە خەڵك بڵێین ئەوەی خۆتان دەتانەوێ لەبەری بكەن و رێگەنەدەن ئەمە رێگەتان لێبگرێ لەبەردەم حەزەكانتان".
رووداو
