ستایلی بریقەداری لێو

ستایلی بریقەداری لێو
دەربارەی جوانی گوتراوە، شەرتی جوانی (چاو و برۆیە)، بەڵام لە گوتە و قسە تازەكانی بواری جوانكاریدا، گرنگییەكی زۆر بە لێو دەدەن، كە دەرگای جوانییە و بە واجیهەی جوانی دەناسرێ، بەهۆی ئەوەی رەنگێكی نایاب لە خۆ دەگرێ،هەروەها شوێنێكی بەرچاوی هەیە لە رووخساردا، بۆیە لێو لە گشت بەشەكانی دیكەی جوانی رووخساردا جوانی و گرنگی خۆی دەردەخات، لە رێگەی رەنگ و شێوەی هێڵكاری سەرەوە و خوارەوەی لێو، لە روانگەی جوانیی لێودا، چەندین مۆدەی تازە و ماكیاژی جۆراجۆر هەن، بەڵام شێوە كلاسیكییەكەی خۆی لەدەست نەداوە و هەر ئەو مۆدەیەش پایەدار و بە نرخ دەبێ، شێوەی كلاسیك لە مۆدەی لێودا بە بریقەكردنی لێو بوو، كە دوای ئەوەی بۆیەی لێدەدرا و پاشانیش ماكیاژی بریقەی بۆ دەكرا، ئەویش جۆرە بۆیەكە و بە فڵچە لەسەر لێو دەدرێ بۆ بە بریقەكردنی، زیاتر بریقە لەگەڵ رەنگی پەمەیی و سوور دەگونجێ، چونكە هەندێك لە رەنگەكانی لێو، بریقەیی قبوڵ ناكەن، وەك رەنگی وەنەوشەیی و مۆر.
Top