كـــــــەلانە
August 22, 2013
رەنگا و ڕەنگ
دوای ئامادەكردنی هەویر لە ئارد بە شێوەیەكی ئاسایی وەكو نان یان ئەستووك هەویرەكە رادەخرێت، بەڵام دروست كردنی كەلانە جیایە لە بەرهەمە هەویریەكانیتر بەوەی كە تێكەڵەیەك دەخرێتە سەر لایەكی هەویرەكە و پاش داخستی بە لاكەی تر ئینجا سوور دەكرێتەوە، ئەو تێكەڵەیە جیاوازە بە پێی ناوچە یان ویستی ئەو كەسانەی ئارەزووی كەلانە دەكەن، بە شێوەیەكی گشتی تێكەڵەكە لە كەرەوزو پیاز پێكدێت بەڵام زۆر جار تێكەڵەی گۆشتی وردو و كشمیش و باوی یان هەر شتێكی تر كە داواكاری لەسەر بێت تێی دەكرێت ئینجا بە فڕن سوور دەكرێتەوە !
