ئەوانەی كاری داهێنان و سەیر ئەنجام دەدەن، بیرۆكەی سەیر و جوانیان هەیە، بە تایبەت كاتێك بیرۆكەیەكی تایبەت بە خۆیان بە ئەنجام دەگەیەنن، ئەو كوڕە گەنجە لە وڵاتی یۆگسلاڤیا دەژی و ناوی (میتاسۆڤیگ وارسیج)ە و تەمەنی 45 ساڵە، بیرۆكەی ئەوەیە تابلۆیەكی گەورە دروست بكات كە لە هێلكە بێ، جێگەی سەیرە هێلكەكان بە شێوەیەكی ستوونی داناوە، بەڵام لێرەدا ئەو پیاوە فێڵێكی كردووە، ئەویش هێلكەكانی كوڵاندووە و ئینجا كاری لەسەر كردووە، ئەگینا هێلكە لەسەر زەوی بە شێوەی ستوونی ناوەستێ و دەكەوێ، بەڵام ئەگەر كوڵاو بێ و زەردێنەكەی ناوی توند بێ، دەتوانرێت لەسەر شێوە ستوونییەكەی دابنرێ، نزیكەی (5000) هێلكەی بەكارهێناوە بۆ دروست كردنی ئەو تابلۆیە لە هێلكەیە.