كەرەستە سەیرەكان لە زێڕ

كەرەستە سەیرەكان لە زێڕ
زێڕ بەهایەكی جوان و گەورەی هەیە، زیاتریش لە بواری ئابووری و یەدەگی سامانی وڵات یان كەسێك دەبێ، یاخود بۆ كاری جوانكاری لە دروست كردنی كەرەستە و ئێكسسواری ئافرەتان بەكاردێ، یان بۆ چەند مەبەستێكی دیكە، بەڵام وادیارە كەرەستەی دیكەش لە زێڕ دروست دەكرێ بۆ مەبەستێكی سەیر و سەمەرە، كە ئەوانەش لە : پێڵاو و توالێت و جانتای سەر شان وحەبی كەبسوول، هەروەها شوێنی چێشت ئامادەكردن، كەچی لەلای ئێمەش زێڕ بە نرخێكی گران دەفرۆشرێ لە بازاڕەكاندا، تەنانەت ئەوانەش ئەو كەرەستانەی لێ دروست دەكەن، ئەو زێڕەی بۆ ئەو كەرەستانە دروست كراوە لە عەیاری (24)ە و نرخی هەر یەكێكیان دەگاتە زیاتر لە 50000 هەزار دۆلار.
Top