وەك هەنگاوێكی پێشكەوتوو لە بواری وەرزشدا، كە گرنگییەكی ئەوتۆی هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ، لەلای هندییەكان ئەو لایەنە بۆتە چالاكییەكی گرنگ بۆ جەستەیان و بۆیە سەر لە بەیانی هەموو رۆژێك، لە شاری مۆمبای لە گۆڕەپانی گەورەی ئەو شارە، وەرزش كردن بە خۆڕاییە و هەر یەكە بۆی هەیە بەشداری بكات لەو وەرزش كردنە بە كۆمەڵە، كە ئەمەش حاڵەتێكی سەیرە و هەموو بەیانییەك نزیكەی (1000) كەسێك بەشداری لەو وەرزش كردنەدا دەكەن.