هەنگاوەكانی قژ بەستن لە دواوەی سەر!

هەنگاوەكانی قژ بەستن لە دواوەی سەر!
هەنگاوەكانی بەستنی قژ، بە چەندین قۆناغ و شێوەی جیاواز تێپەڕ دەبێ و كە هەر هەنگاوێكیش كارێكی تایبەتی دەوێ و پێویستی بە ئامادەكارییە، هەنگاوەكانی قژ بەستن بە چەندین رێگە هەیە، هەر مۆدەیەك شێوازێكی دەوێ، جۆرەكانی قژ بەستن زۆرن، بەڵام شێوەیەكی جوان و شیاو هەیە، یەكێك لەوانە بەستنی قژە لە دواوەی سەر، كە یەكێكە لە جوانترین و خاوترین مۆدەكانی قژ بەستن، كە بە چەند هەنگاوێكی سادە و جوان جێبەجێ دەكرێ، لە سەرەتادا قژ خاو دەكرێ و دەكرێتەوە، پاشان بە شانە جیاواز دەكرێنەوە لەگەڵ یەكتر، دواتر هەندێك سپرای لە قژ دەدرێ و دواتریش لە ناوەندی پشتەوەی سەر بە تۆقەیەك دەبەسترێ و بە خاوی دێتە خوارەوە، لە پێشەوەش دەكرێتە دوو بەش لە ناوەڕاستی سەر، بەمەش مۆدەیەكی شایستە و رازاوە دروست دەبێ و قژێكی خاو و لە دواوە بەستراوی لێدەردەچێ.
Top