ئەوانەی جەستەیان نەرمە، لە ئەنجامی سرووشتی جەستەیەتی یان بە رێگەی كاری وەرزش و لەشجوانی دەستیان دەكەوێ، بەڵام لە هەردوو حاڵەتدا دەبێتە هۆكارێك بۆ سەمەرەیی و تەنانەت دیوێكی نامۆ دەبێ لەبەر چاوی كەسانی دیكەدا، ئەو كوڕە هیندستانییە ناوی (كۆمار) ە و تەمەنی (25) ساڵە، كەچی دەتوانێت قاچەكانی لە پشتەوەی سەری خۆی بهێنێتە پێشەوە و شتێكیشی پێ بخواتەوە، وەك ئاو یان شەربەتێك، ئەوەی سەیرە جەستەی نەرم و بە ئاسانی دەچەمێتەوە یان دەسووڕێتەوە.