دروست كردنی كەرەستە و بەرهەمە سەیرەكان، بۆ مەبەستێكی تایبەت دادەنرێت، هەندێكیان تەنیا بۆ وەرگرتنی نازناوە، یان بۆ دابین كردنی كەرەستەیەك كە لە روواڵەتدا نەبێ و گوزارشت لە شتێكی نامۆ و سەیر بكات، یان هەندێكیان وەك رێكلامێك ئەو كەرەستانە بەكاردەهێنن، یا بەهۆی دروست كردنی بەرهەمێكی پڕ فرۆشتن و كەرەستەیەكی سەمەرەش بێ، لە یەكێك لە كۆمپانیاكانی دروست كردنی جانتای دەستی ئافرەتان لە وڵاتی سویسرا، چەندین جۆرە شێوەی سەیریان بەخشیوە بە جانتای دەست، تەنانەت هەندێكیان دوورە لەوەی ئافرەتان حەزی پێبكەن، وەك چەك و بۆق كەرەستەی دیكەشدا، ئەمەش بە یەكێك لە جوانترین جانتاكانی دەست دانرا.