تورشیات لە خوانی بەربانگدا

تورشیات لە خوانی بەربانگدا
تورشی بریتیە لە تێكەڵەی هەندێك لە سەوزەكانی وەك خەیار و ترۆزی و كەلەرم و چەندین پێكهاتەی دیكە كە بە پێی جۆری تورشیاتەكەو ئەوانەی ئارەزووی دەكەن دەگۆڕێت، تورشیات لە دێر زەمانەوە ئامادەكراوەو بوونی هەبووەو دەكرێ بڵێین لە زۆر زووەوە تەڕەساز جێگەی تورشیاتی ئێستای گرتبووەوە بە تایبەت لە لادێ و شوێنە دوورە دەستەكان لەبەر ئەوەی ئامادەكردنی ئاسانترە ئەوە مانای ئەوە نییە تورشیات ئامادە نەكراوە، تورشیات چەندین جۆر وشێوازی ئامادەكردن و رەنگی هەیە بەڵام بە شێوەیەكی سەرەكی تورشیات دەبێتە تورشیاتی سوور و زەرد لە تورشیاتی سوودا پشت بە چەوەندەر دەبەسترێت چونكە رەنگەكەی سوور دەكات ئێستا كەرەسەكانی تری وەك خەیار و كەلەرم و شێلم و ترۆزی بەڵام لە تورشیاتی زەرددا هیچ پێویستیمان بە چەوەندەر نییە تەنها پشت بە خەیار و ترۆزی و كەلەرم و شێلم دەبەسترێت بە پێی ویستی بە كارهێنەران، لە ناو ئەو دوو جۆرەش چەندین شێواز و رێگەی جیاواز هەیە بۆ نموونە هەر یەك لەو دوو جۆرە دەكرێ بە شێوەی ئاسایی ئامادە بكرێت یان بە شێوەی مەحشی كە خەیار و ترۆزی شەق دەكرێت و تێكەڵەی سیر و كەرەوزی تێدەكرێت و دەپێچرێتەوە، تورشیاتی لە هەموو وەرزەكان ئامادە دەكرێت بەڵام لە زستاندا زیاتر و لە مانگی رەمەزاندا بە تایبەتتر و زۆرتر بەكاردێت، وەك زۆربەی پێویستیەكانی تری سەر خوانی بەربانگ تورشیات یەكێكە لەو خواردنانەی دەبێت بوونی هەبێت و داواكاریەكی زیاتری لە سەر دەبێت بەشێوەیەك سەیری هەر دوكانێكی تورشیاتی دەكەی بە شێوەیەكی بەرچاو قەڵەباڵغە و تەنانەت زۆر جار نۆرەی تورشیاتی وەرگرتن زیاتر لە دوو سەعاتی پێدەچێت لەبەر زۆری داواكاری لەسەر.
Top