شاری هەولێر وەك شارێكی دێرین و كۆن، كە مێژوویەكی گەورە و پڕ بایەخی هەیە، بە چەندین ناخۆشی و خۆشیدا تێپەڕیوە و ئەمڕۆش وەك پایتەختی كوردستان وەك شارێكی شارستانی لە جیهاندا ناوبانگی دەركردووە، یەكێك لە وێنە دێرین و كۆنەكانی ئەو شارە، كە لافاوێكی بارانە و لە ساڵی 1960 گیراوە، تیایدا نزیكەی زیاتر لە مەترێك ئاو لەناو شەقام و شوێنە گشتییەكانی ئەو شارە بەرز بۆتەوە، ئەو وێنەیەش لە گەڕەكی تەیراوەی شاری هەولێر گیراوە، لەو كاتەی خەڵك خەریكی پەڕینەوەیە لەناوەڕاستی شەقامەكە، كە وەك دەریاچەیەكی لێهاتووە، تەنانەت پاسێكی هاتوچۆ لەناو ئاوەكە وەستاوەو بەهۆی ئاوەوە كوژاوەتەوە.