چۆنییەتی هەڵبژاردنی كراسی بووك

چۆنییەتی هەڵبژاردنی كراسی بووك
كراسی بووك بە گوێرەی خواست و حەزی بووك دەبێ، هەروەها شێوازێكی تایبەت بە خۆیەوە وەردەگرێ و بەڵام گرنگە بزانین چ جۆرە جلێك هەڵدەبژێرین، بەهۆی ئەوەی كراسی بووك واجیهەی جوانی بووكە، شێوازی ستایلی جلوبەرگی بووك دیاری دەكات، لەو كاتەی هەندێك لە خانمانی بووك لە هەڵبژاردنی بەدلەی بووك هەڵە دەكەن، بۆیە پسپۆرانی بواری جوانكاری چەند وتەیەكیان هەیە دەربارەی چۆنییەتی هەڵبژاردنی جلی بووك و دەڵێن : ئەوانەی جەستەیان لاوازە یان باریكە، دەبێ ئەو جۆرە كراسە هەڵبژیرن كە توول یان نەخشی پەڕپەڕەی هەیە، ئەمەش بۆ ون كردنی لاوازیی جەستە، كە پەڕەپەڕەكان وادەكەن جلەكە بە گەورەیی دەربكەوێت و لاوازی و باریكی جەستە بشارێتەوە، لەكاتی پێچەوانەی ئەو حاڵەتەش، كە ئەگەر جەستەی خانمی بووك كراوە و پڕ بێت، دەكرێ جلی بووك بەبێ نەخش، واتە جلی بووكی سادە هەڵبژێریت و ئەمەش وا لە مۆدەكە دەكات كە جەستە بگرێت و كراوەیی و پڕیی جەستە بشارێتەوە، ئەو دوو جۆرە جلە، دەتوانن یارمەتی خانمان بدەن كە چۆن جلێكی نایاب و جوان هەڵبژێرن بۆ رۆژی ئاهەنگیان.
Top