وێنەكێشێكی بەهرەمەندی شەقام

وێنەكێشێكی  بەهرەمەندی شەقام
وێنەكێش و ئەوانەی لە بواری وێنەكێشان كار دەكەن، بە چەندین كەرەستەی تایبەت بە وێنەكێشانەوە كارەكانیان دەست پێدەكەن، كە فڵچە و بۆیە و زەیت و كۆمەڵێك كەرەستەی دیكەی جۆراوجۆر، بەڵام لەلای ئەو كوڕە گەنجە لە وڵاتی بەریتانیا، كە ناوی (دەیڤید واكۆر)ە، تەنیا بە بۆیەی پەمپەكان كە بۆ نووسینی سەر شەقام و شوێنەگشتییەكان بەكاردەهێنرێ، چەندین وێنەی سەیری نەخشاندووە لەسەر دیوار و شوێنە گشتییەكان، ئەمەش وای كردووە ببێتە جێگەی پرسیار كە چۆن دەتوانێ ئەو كارە بكات تەنیا بە بۆیەی پەمپەوە، بۆیە دواتر لەلایەن دەزگاكانی راگەیاندن گرنگی پێدراوە، وەك یەكێك لە سەیرترین وێنەكێشەكانی ئەو وڵاتە دادەنرێ و ئەوەی سەیرە، ئەو گەنجە تەنیا نزیكەی (3) ساڵە ئەو كارە دەكات و چەندین وێنەی جوانیشی كێشاوە.
Top