لە ئێستادا شێوازەكانی قژتاشین گۆڕانێكی زۆری بەسەردا هاتووە بەشێوەیەك كە چیت بوێت و دڵت ئارەزووی چی بكات دەتوانیت ئەوە لەسەر قژت دروست بكەیت بە هەمان شێوەو رەنگ، بە جیا لە ستایلی كلاسیكیەكان كە شێوازێكی جێگری نەگۆڕبوو، لە هەمان كاتدا ئەوانەی ئارەزووی كاری قژتاشی دەكەن، هەوڵدەدەن بتوانن زۆرترین شێوەو وێنەی سەرنجڕاكێش لەسەر قژ بنەخشێنن لە پێشتردا چەندین شێوەی جیاوازی قژ بینراوە، بەڵام ئەم وێنەیە شێوازێكی نوێ و دەگمەنی قژە بە شێوەیەك كە كەسەكە ئارەزووی لە ئەنەناسە بۆیە هەڵساوە بە نەخشاندنی ئەو رووەكە لە قژی، بە هەمان ئەو شێوەو رەنگەكەی كە ئەنانەسی سروشتی هەیەتی.