شێوازە جیاجیاكانی جلوبەرگی كوردی، وایكردووە كە داواكارییەكی زۆری لەسەر بێ، چونكە هەر شێوە و دیزانێكی لە تازەگەری و مۆدەی نوێدا دەردەكەوێت، ئەمەش بەهۆی ئەو دوورین و ئامادەكارییەی لە دیزاین و ستایلەكانی جلی كوردیدا بەدی دەكرێن، سەرەڕای ئەوەی كە جلی كوردی ستایلێكی كۆنی هەیە، بەڵام لەگەڵ هەر جلێكدا ئەو ستایلە زیندوو دەكرێـتەوە و شێوازێكی تازەی بۆ دەبێ، شێوەی جلی كۆنی كوردەواری جلێكی فراوان و گەورە بوو، ئەمەش بەهۆی ستایلی ئەو كاتە و كە لەگەڵ داب و نەریتی كۆنی كوردەواری دەشیا، بەڵام لە سەردەمی ئێستادا، جلوبەرگ بەرەو تەسك بوون و كورت بوونەوە دەچێ، ئەمەش وەك ستایلی سەردەمە، بۆیە لە بواری جلوبەرگی كوردیشدا ئەو لایەنە بە سەركەوتوویی دەبینرێ و شێوازێكی جوان و شایستەی لێ دەركەوتووە، لەو كاتەی جلوبەرگی كوردی لە ستایلی تەسك و بۆدی دروست كراوە، باوێكی زۆری لەسەرە و خانمان داوای دەكەن، بەمەش هۆكارێكی تازەی لە جوانی جلوبەرگی كوردەواری دروست كردووە و، هاوشێوەی مۆدە كۆنەكە، بایەخێكی زۆری پێدەدرێ لەلایەن كچان و خانمانی كوردەوە، ئەو جلەش بەم شێوەیە دروست كراوە، كە كراسێكی جەستەگر و بۆدی، لە ناوقەدا باریك دەبێتەوە و دواتریش لە خوارەوە فراوان دەبێ، لەگەڵ هەڵگرتنی قۆڵەكان و دروست كردنی دەسماڵ و فەقیانە.