جلی هاوینە بۆ كیژۆڵان

جلی هاوینە بۆ كیژۆڵان
دنیای منداڵ دنیایەكی جیاوازەو پڕە لەنهێنی و جوانی و پاكی، بۆیە لە جل و بەرگ و پۆشاك و جونكاریشدا بەشێوەیەكی جیاواز بەدیار دەكەوێت و لە ئێستادا مۆدەكانی جلی منداڵ بایەخی زیاتری پێدەدەرێت و ئارەزوومەندانی بواری جل و بەرگ و ئێكسسوارات شان بە شانی بایەخدان بە تەمەنەكانیتر بایەخ بەمنداڵیش دەدەن، بەشێوەیەك دیزاینەرانی جل و بەرگ لە هەر وەرزو نمایشێكدا كۆمەڵێك مۆدەی جل و بەرگی جوانی تەنسیقكراو نمایشدەكەن، بۆ ئەم وەرزەی هاوین ئەم ستایلە جلە شێوازی جوانی جل و بەرگە بۆ كیژۆڵان بەشێوەیەك كە نزیكیی و لێكچوونێك كراوە لە نێوان ڕەنگەكان، ئەمە لە كاتێدا بەشێوەیەك دروستكراوەو رێكخراوە كە جەستەی منداڵەكە دەپارێزێت لەبەر ئەوەی تیشكی رۆژ لە هاویندا بەهێزەو پشتی منداڵ لەبەر ناسكی توانای بەرگەگرتنی كەمە بەڵام ئەو شێوەیە وا رێكخراوە كە كڵاوی لەگەڵ بێت بۆ پارێزگای لە تیشكی رۆژ لەگەڵ ئەوەشدا وا دروستكراوە لەگەڵ تەنكی جلەكە لەشی منداڵەكە زۆر بەر رۆژ نەكەوێت و دیار نەبێت.
Top