زۆر جار هاتنی ئوتۆمبێل بۆ كوردستان یان شاری هەولێر دەگێڕنەوە بۆ سەردەمێكی كۆن، كە زیاتریش وەك پێشبینییەك نیشانی دەدەن، بەڵام هەندێكیانیش سەرچاوەیەكی مێژوویی تۆمار دەكەن و دەبن بە مێژوویەكی راستەقینە، ئەوەی دەگێڕنەوەو دەڵێن : یەكەمین ئوتۆمبێل لەلایەن هێزە سەربازییەكانی بەریتانیا و ئەڵمانیا لە ساڵانی بەر لەهەڵگیرسانی جەنگی یەكەمی جیهان بۆ عێراق و كوردستان هێنراون، كەچی لەو كاتەدا ئەو ئوتۆمبێلانەی هاتوون، زیاتر سەربازی بوون، بەڵام یەكەمین ئوتۆمبێلی خەڵك یان مەدەنی هاتۆتە كوردستان، لە ساڵی (1915)دا بووە، ئەویش لەلایەن سەربازێكی ئەڵمانی هێناویەتی، جێگەی باسە ئەو ئوتۆمبێلە هاتۆتە سەر قەڵای هەولێر و لەویش خەڵكی هەولێر سەیریان كردووە و شتێكی جوانیش بووە، ئەو وێنەیەش ئەو ئوتۆمبێلەیە كاتێك لە هەولێر وێنەی گیراوە.