پاسی (5) نهۆمی!

پاسی (5) نهۆمی!
زەمانی خۆی جۆرە ئوتۆمبێلێك هەبوو، زۆربەی خەڵك هاتوچۆی پێ دەكرد، پێیدەگوترا (پەست) لە ژمارەی داهاتووی گوڵاندا ئەو بابەتە بە تێر و تەسەلی دەبینن، بێگومان هەر یەكە لە ئێمە پاس و ئوتۆمبێلی گواستنەوەی خەڵكی بینیوە، لە پێشوودا كە بە(ئامانە) دەناسرا، كە گوزارشتنی لە (ئەمانە)ی گواستنەوە و گەیاندن دەكرد، پاسی گواستنەوەی خەڵك هەردەم لە یەك نهۆم بووە، كەچی وادیارە لە وڵاتی بەریتانیا نەوەك تەنیا بە یەك نهۆمی، بەڵكو بە (5) نهۆمیش پێڕاناگەن، ئەو پاسە لە (5) نهۆم پێكهاتووە و كۆمەڵێك خەڵك هەڵدەگرێ و دەگوازێتەوە، بەڵام ئەو جۆرە پاسە كێشەیەكی هەیە، كە ناتوانێ بە ژێر پرد و شوێنە نزمەكاندا بڕوات، ئەگەر ئەو پاسە لێرە بێ، لەبەر وایەری كارەبا و شتی هەڵواسراو، ناتوانێ بڕوات.
Top