ئێكسسوارەكان قاچ رازاوەتر دەكەن

ئێكسسوارەكان قاچ رازاوەتر دەكەن
لە ژمارەكانی پێشوودا باسمان لە ئێكسسواری سەر دەست كرد، كە ئەویش بەهایەكی جوانی گەورەی هەیە، بۆیە لە رێگەی ئێكسسوارەوە دەتوانین شێوازێكی رازاوە بەدی بكەین، ئەمەش وادەكات كە لە نزیكەوە مۆدەیەكی رازاوەی هەبێ، ئێكسسوارەكان بایەخێكی گرنگ و ناسك لە خۆ دەگرن، بەهۆی ئەو لایەنە دەكرێ چەندین هەنگاوی جیا بەدی بێنین لە مۆدەی ئێكسسواردا، نابێ گرنگی قاچیش لە بیر بكەین كە ئەویش شێوازێكی تایبەتمەندی هەیە لە جوانكاریدا، بۆیە دەكرێ قاچیش وەك دەست بە ئێكسسواری شیاو بڕازێنینەوە و بەمەش دەگەین بە لوتكەی جوانی، لە وەرزی هاوین زیاتر قاچ لە دەرەوە دەبێ، بە پێچەوانەی مۆدەی پێڵاو لە وەرزەكانی دیكەدا جیاوازیی هەیە كە پێڵاوی كراوە لە پێ ناكرێ، بەهۆی ئەوەی لە هاویندا قاچ بەدەردەكەوێت، ئەو ئێكسسوارانەی دەخرێنە سەر قاچ، لە جۆرەكانی : ئەڵماس و زێڕ و زیووە، بەڵام ئەوەی زیاتر لەگەڵ پێستی قاچدا دەگونجێ، زیووە، كە ئێكسسوارێكی رەنگ رەساسی و برۆنزیە، بەمەش لەگەڵ رەنگی پێست جێگەی خۆی دەكاتەوە و شێوازێكی گونجاویش دروست دەكات لەگەڵ قاچدا، بۆ دانانی ئەو ئێكسسوارنە بە لكێكی دەخرێتە ناو یەكێك لە پەنجەكان و لە دواشەوە لە قاچ دەخسترێ و بەمەش جێگەی خۆی دەگرێ و لەسەر قاچ دەوەستێ.
Top