سەیرترین رووداوی هاتوچۆ!

سەیرترین رووداوی هاتوچۆ!
ئوتۆمبێل مێژوویەكی كۆنی هەیە و ماوەی چەندین ساڵە دروست كراوە و رۆژانەش لە تازەگەری و داهێنانی نوێ لەو ئامێرە بەسوودە دەردەكەوێ و لە كاری تازەش ناوەستێ، بەهۆی زۆری ئوتۆمبێل لەسەر شەقامەكاندا، رۆژانە لە جیهاندا ژمارەیەكی زۆر لە كارەسات و پێكدادانی ئوتۆمبێل روودەدەن، ئەمەش بەهۆی پابەند نەبوونی شۆفێران بە یاسا و رێسا و هێماكانی هاتوچۆ، بەڵام ئەوەی سەیرە، كاتێك لە پێشوودا ئوتۆمبێل نەبووە و یان ژمارەیەكی زۆر كەم ئوتۆمبێل هەبووە، كەچی لەو كاتەش پێكدادان روویداوە، لە ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمەریكی، لەو كاتەی لەو شارە كە لە ساڵی (1895)دا تەنیا دوو ئوتۆمبێل هەبووە، بەڵام لەم وێنەیەدا دەردەكەوێ كە تەنیا ئەو دوو ئوتۆمبێلە رووداوێكی پێكدانانیان كردووە، بەمەرجێ كە تەنیا ئەو دوو ئوتۆمبێلە لە شەقامەكانی ئەو ویلایەتەدا هەبوون.
Top