هەر لە گەڵ ناو هێنانی خەنجەر چەندین جۆر و شێوازی خەنجەرمان بە بیردا دێت بەڵام بە پێكهاتەوشێوەی جیاواز، خەنجەری رەسەن و چاك ئەو خەنجەرانەن كە بەدەست درووست دەكرێت، هەموو ئەو خەنجەرانەی بۆ شەڕ یان جوانی یان هەر هۆیەكی دی بەكاردێن بە دەست درووست دەكرێن و بەرهەمی دەستییە هەر وەك بەرهەمە دەستیەكانی دیكە.لە كۆن و لە دێرزەمانەوە مرۆڤ خەنجەری دروست كردووە و بەكاری هێناوە بۆ مەبەستی جیاواز، یان ئەوەتا بۆ شەڕ و بەرگری بەكاری هێناوە یان هەر بۆ جوانی و نەریتێك كە زیاتر لە لایەن ئاغا و بەگەكان باو بووە.ئەو خەنجەرەی سەرەوەش بەهەرمی دەستی كەلەپوور و فۆلكلۆرناسێكە لە شارۆچكەی كەسنەزان بە ناوی سەڵاح بلباس، كە كاری ئیش كردنە لە بەرهەمی فۆلكۆری و كەلەپوریەكان، سەڵاح بلباس لە خۆشەویستی بۆ هەولێر و قەڵاو منارە بۆ ماوەیەكی زۆرە خەریكی نەخشاندنی قەڵاو منارەی هەولێر بوو لەسەر ئەو خەنجەرە بە شێوەیەك كە شێوەی قەڵاو منارە بدات و ببێت بە خەنجەرێكی دانسقەو دەگمەن.ئەوانەی ئێستا كاری دروست كردنی خەنجەر دەكەن كەمن و بەرەو كەمبوونەوە دەچن سەڵاح بلباسیش بە هەمان شێوە وەك خۆی دەڵێت: ئەمە دوا كاری ئەوەو لە خۆشەویستی هەولێرو قەڵاو منارە دوا كار و دوا خەنجەر دروست كردنی بەم شێوەیە بووە.