پەردەی ماڵ، وەك قژی خانمان وایە بەرانبەر بە جوانی رووخسار و هەمان جوانیشی هەیە بۆ ماڵ، بۆیە جوانیی پەردە بەشێكی گرنگە لە دیكۆر، هەروەها لە كاتی پەردە بەستان یان دانانی پەردەدا، چەندین پێویستی و كاری تایبەتی دەوێ، وەك دانانی گیرەی پەردەكە كە لە دیوار دەدرێ، بەمەش هەنگاوێكی گرنگ لە جوانی هەڵواسینی پەردەدا بەدی دەكەین، هەروەها لەو كاتەی پەردە هەڵدەواسرێ و ئامادە دەبێ بۆ دیكۆر، دەبێ بە شێوەیەك كە نەخشێك دەربخات و ئەمەش پێویستی بە ئێكسسوارەكانی بەستن دەبێ، كە لە شێوەی تۆقەی قژی ئافرەتانە و كاری بەستنی پەردە دەكات و تاوەكو بە جوانی بوەستێ وكە زیاتر لە ناوەڕاستی پەردە دەخرێ، یان دەخرێتە بەشی خوارەوە، كاری ئەو بەستنە بە پەڕپەڕە كردنی پەردەكەیە، كە زیاتر وادەكات دیمەنێكی سەرنجڕاكێشتر دەربكات و جوانییەكی دیكەی هەبێ، ئێكسسواری پەردە لە چەندین شێوەدا دادەنرێ، هەروەها دەبێ رەنگی ئێكسسواری پەردە لەگەڵ رەنگی پەردە جیاواز بێ، ئەمەش بە مەبەستی دەركەوتنی ئێكسسوارەكانە تاوەكو لەگەڵ رەنگی پەردەكە تێكەڵ نەبێ.