ماكیاژی هەر شوێنێكی جەستە، دیمەنێكی رازاوەی دەوێ بۆیە لەم جۆرە مۆدانە دەبێ شارەزایی هەبێ لەكاتی ماكیاژی هەر بەشێك، بەمەش مۆدەی ماكیاژەكە تایبەتمەندییەكی بەخۆوە دەبینێ و رازاوەیی خۆی دەردەخات، لێرەدا باس لە مۆدەی ماكیاژی پشت چاوەكان دەكەین، كە لە وەرزی هاویندا گۆڕانكارییەكی ئەوتۆی بەسەردا دێ بە بەراورد لەگەڵ وەرزەكانی دیكەدا، بەهۆی ئەوەی لە وەرزی هاویندا تیشكی خۆر بەهێزە و گەرمە، دەبێ ماكیاژی پشت چاو تۆخ و زۆر بێ، زیاتریش لەو كاتەی گەرما كار دەكاتە سەر توانەوەی ماكیاژ و بۆیەی پشت چاو، دەبێ بە گرنگی بزانین كە لە دوای هەر ماكیاژێك، بۆیەی دژە توانەوە لێبدەین تاوەكو بۆیەی سەرەكی بپارێزێ و نەكەوێ بەمەش ماكیاژێكی جوان و رازاوەمان دەست دەكەوێ كە پشت چاوەكان رازاوەتر دەكات و كاری خۆی لەو وەرزە گەرمەدا دەكات، گرنگ نییە چ جۆرە رەنگێك بەكاردەهێنرێ، بەڵام ئەو رەنگانەی پێشنیاز دەكرێن ئەوانەن : سەوز- پەمەیی- وەنەوشەیی – شەزەری كاڵ و تۆخ – شین، هەر یەكە لەو رەنگانە شێوازێكی تایبەت و ناسك وەردەگرێ .