نیسك بە پونگە

نیسك بە پونگە
رەوەند بەختیار
هەندێك خۆراك هەن هەر لە كۆنەوە بوونیان هەبووەو تابیەتمەند نین بە گەل و نەتەوەیەك بەڵام بە پێی شێوازی بەكارهێنانی لە لایەن ئەو نەتەوە و گەلانەوە ئەوا مۆركی ئەو شوێنە وەردەرگرن، نیسك جگە لەو شێوازەی كە هەیەتی واتە بە ڕەنگی ئاسایی خۆی لە ناو خواردنی كوردەواریدا یان دەكرێ بوترێ لە ناو ئەو شێوە خۆراكانەی كە لە لایەن كوردەوە ئامادە دەكرێت و مۆركی فۆلكلۆری وەردەگرێت نیسك بە پونگەیە چونكە لەگەڵ تێكەڵ كردنی بە پونگە رەنگەكەشی دەگۆڕێت، نیسك بە پونگە تامێكی زۆر جیاواز و تایبەتی هەیە جیا لە نیسكی ئاسایی لەبەر ئەوەی لەگەڵ تەماتە و پونگە تێكەڵدەكرێت، سەرەتا نیسكەكە ئاسایی دەكوڵێنرێت و پاشانیش پونگە و ئاوی تەماتەكەی تێدەكرێت، لەبەر ئەوەی بەو شێوازە شووشەییە جیایە ئامادە دەكرێت بە خواردنێكی كوردەواریی دادەنرێت و لە ڤیستیڤاڵ و كۆبوونەوە فۆلكلۆریەكان نمایش دەكرێت.
Top