زۆر جار ئەوانەی جوانن و بە جوانیانەوە دەنازن و لە چەندین لایەنەوە گرنگیان پێدەدرێ، جوانیش زۆر لایەن دەگرێتەوە لەوانە: جوانیی شێوە – جوانیی رووخسار- جوانی رەوەشت، زیاتر بۆ ئافرەتان گرنگی بە جوانیی رووخسار و جەستەیان دەدرێ، یان ئەوانەی جەستەیەكی جوانیان هەیە، دەبن بە نمایشكاری جلوبەرگ یان شاجوان یان شتی دیكە، كەچی خاوەن ناشایستەترین یان ناشرینترین جەستە، رێكلام و ئاهەنگ بۆ خۆی دەگێڕێ و بەهۆی ئەوەی جەستەیەكی ناشیرینی هەیە، ئەو خانمە ناوی (میگل)ە وخەڵكی ئەمریكایە و تەمەنی (29) ساڵە، كێشی ئەو ئافرەتە (190) كیلۆگرامە و هەروەها درێژیی (162) سەنتیمەترە، بەهۆی ناشیاوی جەستەیەوە، كە شێوەیەكی ناڕێكی هەیە، هەڵساوە بە سازدانی ئاهەنگێكی بچووك بەبۆنەی ناشیرینی شێوەی جەستەیەوە، كە خۆی دەڵێ : چۆن كەسانێك هەن بۆ شتی جوان خۆیان دەردەخەن، منیش لەو بوارەی خۆمدا نازناو بەدەست دەهێنم.
