دڵ گەورە كێیە!

دڵ گەورە كێیە!
كەسانێك هەن پێیان دەڵێن ئەوانە (دڵ گەورە)ن، وەك مانایەك لە باشی و چاكی ئەو كەسانە، بەڵام دەبێ ئەوە بزانین كە كێ خاوەن گەورەترین دڵی راستەقینەیە، واتە لە قەبارە و شێوەدا نەوەك لە باشیدا، دوای چەندین لێكۆڵینەوە، بۆیان دەركەوتووە كە دڵی نەهەنگ، گەورەترینە و تاوەكو ئێستاش دڵی هیچ گیاندارێك گەورەتر نییە، ئەوەی سەیرە نەهەنگ درێژی دەگاتە نزیكەی (30) مەتر و كێشی دەگاتە (200) تەن، كێشی دڵی نەهەنگ دەگاتە (907) كیلۆگرام، هەروەها لە خولەكێكدا (5 تا 6) جار لێدەدات و لە دووری (3) كیلۆمەترەوە گوێت لە ترپەی دڵی نەهەنگ دەبێ.
Top