لە وەرزی هاوین، زیاتر جلوبەرگی تەنك و كورت دەپۆشرێ، ئەوەش بەهۆی گۆڕانی مۆدەی جلوبەرگ و هەروەها گەرمی ئەو وەرزە كە پێویستی بەو جۆرە جلانە هەیە، بەمەش بەشێك لە جەستە دەردەكەوێ و دیار دەبێ، بە پێچەوانەی وەرزی دیكە، بەمەش دەتوانین ئەو بەشەی لە جەستەدا دیارە، بە مۆدەی دیكەی قەرەبووی بكەینەوە و جوانتری بكەین، یەكێك لەو شوێنانەی كە لە وەرزی هاویندا دیار دەبن، دەستە، كە بەشێكی جەستەیە و لەو وەرزەدا بەهۆی پۆشینی بۆدی و كراسی قوڵ كورت، دەردەكەوێ، بەمەش دەتوانین لە رێگەی ئێكسسوارەكاندا دیمەنێكی تازەیان بۆ بڕەخسێنین وەك: كاتژمێر و بازنگ، بەڵام زیاتر لە وەرزی هاوینەدا كاتژمێر مۆدەی دەگەڕێتەوە و بەپێچەوانەشدا لە وەرزی زستاندا كاتژمێر باوی نابێ و تەنانەت ئەگەر لە دەستیش بكرێ دەرناكەوێ و ون دەبێ، بەڵام لە وەرزی هاویندا زیاتر بە كراوەیی و رازاوەیی دەبینرێ، ئەو كاتژمێرانەی لەو وەرزەدا باویان دەبێ، كە ناسكن و لە رەنگێكی سەرنجڕاكێشن، چونكە لەسەر جەستەدا دیار دەبێ، بەمەش پێویستە لە رەنگ و شێوەیەكی بچووكدا بێ، مەبەستیش لەوە بە ناسكی و تەنكی جوانییەكی خۆی نیشان بدات و لەگەڵ جوانی دەست بگونجێ.